هاوکات لەگەڵ زیادبوونی کێشەکان لە ئۆکراین و چوونی هێزەکانی ڕووسیە بۆ دوو ناوچەی” لوهانسک و دۆنتێسک” لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین، سەرۆککۆماری ڕووسیە ڕایگەیاند کە بەهیچ جۆرێک وتووێژ لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ڕووسیە ناکرێ.
ولادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبۆنەی ڕۆژی” پاسداری وەتەن” لە وتووێژێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: ڕووسیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ئامادەی وتووێژی ڕاستەوخۆیە بەڵام پاراستنی بەرژەوەندی و ئەمنییەتی هاووڵاتییانی ڕووسیە بە هیچ جۆرێک بۆ وتووێژ نابێ.
لەلایەکی دیکەوە ئانتۆنیۆ گوتێریز، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناڕاستەوخۆ هەوڵەکانی ڕووسیەی بۆ بەفەرمی ناسینی دوو کۆماری” لوهانسک و دۆنتێسک”ی بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئۆکراین ناوبرد.
هەروەها یەکیەتیی ئورووپا و ئەمریکا سەرەڕای هۆشدار بە ڕووسیە ڕایانگەیاندووە کە؛ ئەگەر ڕووسیە درێژە بە هێرش بۆ سەر ئۆکراین بدا ڕووسیە لە سیستمی بانکی جیهانی دوور دەخەنەوە.