لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەلاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی رێژیمی ئاخوندی ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی ناسراو بە کارنامە سەوزەکان لە بەردەم بینای گشتیی وەزارەتی پەروەردە وبارهێنان لە تاران، کرێکارانی سەر بە کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی رێژیم لە بەردەم بیانی مەجلیسی رێژیم، کرێکارانی شارەوانی ڕەشت لە بەردەم بینای ئۆستانداریی گیلان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵدزراوانی سەندووقی هۆما لە بەردەم بینای مەجلیسی رێژیم لە تاران، کرێکارانی ئیدارەی موخابراتی تەورێز بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم ئیدارەی گشتیی موخابراتی تەورێز و مالدزراوانی تۆڕی دراوی بیانی” کینگ مانی” لە شارەکانی تاران و مەشهەد لە بەردەم بینای وەزارەتی بازرگانی لە تاران بەڕێوە چوو.