سەرۆککۆماری ڕووسیە، سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراین داوای لە خەڵکی ئۆکراین کردووە کە چەکەکانیان دابنێن.
ولادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراین، داوای لە خەڵکی ئۆکراین کردووە کە چەکەکانیان دابنێن و هەروەها ڕایگەیاندووەکە؛ ڕووسیە نایهەوێت ئۆکراین داگیر بکا و بە هەرجۆرە دەستێوەردان و کاردانەوەی هێزەکانی دیکە بەخێراترین کات کاردانەوەی سەربازیی دەبێ.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کیێڤ پێتەختی ئۆکراین بیستراوە و لەنزیک فڕۆکەخانەی بوریسبیل تێکهەڵچوونی چەکداری هاتوەتە ئاراوە و هەروەها هێرشی مووشەکی رووسیە بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکردووە وهێرشە مووشەکییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئۆکراینی لە کیێڤ وخارکۆف کردۆتە ئامانج.
هەرلەم پێوەندییەدا شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لەهەمبەر هێرشی رووسیە بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوە دەبەن.