یەکیەتیی ئورووپا بە سەپاندنی گەمارۆگەلێک داراییەکانی ٣٥١ نوێنەری پەرلمانی ڕووسیەی بەستووە و هەروەها پێدانی ویزا و ڕۆیشتنە نێو خاکی ئورووپای لێ قەدەغە کردوون.
ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە یەکیەتیی ئورووپا گەمارۆی خستووەتە سەر ٣٥١ نوێنەری پەرلمانی ڕووسیە و هەروەها گەمارۆکان” سێرگەی شویگۆ” وەزیری بەرگریی ڕووسیە و ئاژانسی لێکۆڵینەوەی ئینتێرنێتی ڕووسیەش دەگرێتەوە.
کێلمێنت بۆن، وەزیری ڕاویژکاری دەوڵەتی فەرانسە بۆ کاروباری ئورووپا لەم بارەوە ڕایگەیاندووە کە یەکیەتیی ئورووپا بەکاردانەوە لەهەمبەر هەوڵەکانی ڕووسیە بۆ بەفەرمی ناسینی سەربەخۆیی دوو ناوچەی جیاییخواز لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین، ڕۆژی چوارشەممە ئەو گەمارۆگەلەی بە سەر ڕووسیەدا سەپاندووە.