ئەفشین حوسێن پەناهی لە شاری دێولانی سەربە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەرو بۆ شوێنێكی ناڕوون ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، هێزە ئەمنیەتییەكانی پارێزگای سنە ئه‌فشین‌یان لە ماڵی خۆی‌دا دەسبەسەر کردوه‌و به زه‌بری زۆر‌و توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی لەم پێوەندییەوە ڕایگه‌یاند که مەئمووره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ماڵی ئەفشین‌یان بە وردی پشكنیوه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هێندێك كەلوپەلی تایبەتیی ناوبراو داگرتوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه؛ هه‌روه‌ها
مەئموورەكان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه ةيك هیچ حوكمێكی پشکنین ماڵێ یان گرتنی ئه‌فشین‌یان پیشان نەداوە، به‌ڵکوو له كاتی ده‌سبه‌سه‌رکردن‌و بردنی ناوبرادا لێیان داوه‌و بی‌ڕێزییان به خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی کردوه.
ئەفشین حوسێن پەناهی كە پێشینه‌ی هاوكاریی لەگەڵ رێکخراوه‌کانی ژینگەپارێزی هەیە، ساڵی ٩٠ لە ڕەوتی بەدواداچوونی پەروەندەی مەرگ یان كوشتنی براكەی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بەدژی نیزام” بۆ ماوەی ساڵێك لە زیندانی قوروەدا بەند كرا.
شایانی باسه لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوو كۆمەڵێك لە ڕاگەیەنە ناوچەییەكان باسیان لە دەستبەسەركرانی سێ كەس لە خزمەكانی حوسێن پەناهی بە ناوەكانی پوویا، ئارمان‌و سەڵمان حوسێن پەناهی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە كردبوو، بەم حاڵەش ڕوون نییە دەستبەسەركرانی ئەم كەسانە پێوەندییان بەم پەروەندەوە هه‌یه یان نا؟