ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە شاری کرماشان و ئاواییەکانی دەوروبەری، چالاکییەکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری کرماشان، بەبۆنەی ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە گەڕەک و شەقامە گشتییەکانی ئەو شارە چالاکیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری کرماشان بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکییەوە، چالاکییەکانیان لە گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە، هەروەها ناوەندی شاری کرماشان، شەقامی جەوانشیر، چوارڕای ئوجاق بەرەو پارکینگی شارەوانی، گەڕەکی دێزڵئاوا، ٦ی بەهمەن، گەڕەکی مەسکەن و شەقامی وەکیڵئاغا و هەروەها ئاواییەکانی دینەوەر، دەوڵەتیار، کەمشوور، کارێز، سماق و مەرزەوانی بەڕێوە بردووە.