گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت و کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری دامودەزگا ئیتلاعاتییەکان بەسەر ئەو بوارەدا لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسەند کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیسیۆنی هاوبەشی مەجلیسی ڕێژیم، گەڵاڵەی پارێزگاری لە بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، بە نۆزدە دەنگی ئەرێنی و یەک دەنگی نەرێنی پەسند کرد و بەکارهێنەرانی ئێنتێرنێت لە ئێران دەڵێن؛ گەڵاڵەی سنووردارکردن و چاوەدێری و کۆنترۆڵی زیاتری ئینتێرنێت لە چەند حەوتووی ڕابردووەوە خراوەتە گەڕ و خێراییی ئینتێرنێت زۆر کەم بووەتەوە.
هەروەها لەلایەن خەڵک و بەکارهێنانی ئینتێرنێت لە ئێران لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی جیاواز لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشان دراوە و زۆرێک ناڕازین و لە ئەگەری سنووردارکردنی زیاتری ئینتێرنێت نیگەرانییان دەربڕیوە و دەڵێن؛ ئینتێرنێت خۆی لە ئێراندا کێشەی زۆری هەیە و ئێستاش کە سنووردار کراوە جێگەی قەبووڵکردن نییە.