بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە شاری شنۆ کۆڕێکی ڕێزگرتن بە بەشداریی فێرخوازان و هۆگرانی زمانی دایک لەلایەن فێرگەی زمانی کوردی لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، کۆڕێکی ڕێزگرتن بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە فێرخوازان و هۆگرانی زمانی دایک لەلایەن فێرگەی زمانی کوردی ناوەندی زانستپەروەری لە شنۆ بەڕێوە چوو.
دەستپێکی بەرنامە وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان، وتارێکی زانستی لەبارەی چەمکی زمانی دایک لەلایەن مامۆستا “عومەر محەممەدی” بەرپرسی ناوەندی زانستپەروەری و فێرگەی زمانی کوردی پێشکەشی بەشداربووان کرا.
دواتر شیعرێک بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستاکان لەلایەن “شاهۆ بابەکری” خوێندرایەوە.
هەروەها لەسەر زمانی دایک وتارێک لەژێر ناوی، ئەرکیی زمان و پەروەردەی منداڵ، لەلایەن “شەفیع ئاراستە” پێشکەش کرا و ئاهەنگێک بە ناوی زمانی کوردی لەلایەن هونەرمەند “ڕەحمان حەکیمی” پێشکەش کرا.
لە دوابڕگەی ئەو بەرنامەکەدا دیکلەمەی شێعری پیرەهەڵۆ لەلایەن “هانا محەممەدی” و هەروەها وتارێک لەژێر ناوی “جیهانی بوونی زمانی دایک” پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
جێی ئاماژەیە شوێنی چالاکییەکانی “ناوەندی زانستپەروەری” بە دەستی مامۆستا مەلا قادر جەودەت و مام عەبدوڵا ئامینە کرایەوە.