سەید مستەفا نەبەوی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی لاجانی پیرانشار به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
سەید مستەفا نەبەوی خه‌ڵکی ئاوایی سه‌رووکانی له ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار بوو. ئه‌و له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی خه‌باتی نوێی حیزبی دێموکڕات ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی کرد.
سەید مستەفا نەبەوی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕووح‌سووک، دڵسۆز‌و ئازا‌و به ده‌ست‌و برد بوو. ئه‌و له یه‌کێک له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار به توندی بریندار بوو، به‌ڵام دوای ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینه‌کانی چیدی نه‌یتوانی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک جاران ڕاپه‌رێنێ، بۆیه‌ش له‌سه‌ر ئیزنی حیزب گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی.
حاجی سەید مستەفا نەبەوی دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ژیانی ئاساییش بۆ تاقه ساتێک له بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی‌و حیزبه‌که‌ی دوور نه‌که‌وته‌وه، بۆیه به‌رده‌وام خه‌ڵکی بۆ بیری نه‌ته‌وه‌یی هان ده‌داو ئه‌وه‌ش وایکردبوو خۆشه‌ویستی ناسیاوان‌و ده‌ورووبه‌ری بێ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی سەید مستەفا نەبەوی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.