لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا لەبەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان لە ئەهواز، کارمەندانی مێترۆی مەشهەد لەبەردەم بینای ئیداریی ئەو کۆمپانیایە لە مەشهەد، کادری دەرمانی و پەرستارانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە تاران بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی کۆمەڵیک لە کرێکارانی کانگای بەردەی ئەلبۆرز لە بەردەم دەفتەری ئەو کۆمپانیایە لە شاهڕوود، کارمەندانی ئیدارەی موخابەراتی گیلان لەبەردەم بینای گشتیی موخابەرات لە ڕەشت، مامۆستایانی کیش لەبەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی کیش و کڕێکارانی شارەوانیی خوڕەماوا لەبەردەم بینای ئۆستانداریی لوڕستان بەڕێوە چوو.