لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، لە ئێران دژکردەوەی جۆراوجۆر لەسەر ئەوەیکە هەڵاواردنی زمانی و فەرهەنگی بەدژی کەمەنەتەوەکان لەو وڵاتە بوونی هەیە، نیشان درا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەسەڵاتییان لەهەمبەر هەڵاواردنی زمانی تۆمەتبار کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی نووسەران و شۆرای هاواهەنگی پێکهاتەکانی مەدەنیی مامۆستایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دژایەتییان لەهەمبەر پێشێلکارییەکانی دەسەڵات لە ڕۆژی زمانی دایک و هەڵاواردنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکانی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی و باس لەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی مافی زمانەوانیی کەمەنەتەوەکانی ئێران پێشێل دەکا.
ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە بەرانبەر بە “٢١ی فێوریە”، لەلایەن ڕێکخراوی پەروەردە، زانست و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان “یونسکۆ”، وەکوو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە بە مەبەستی فرەچەشنی زمانی و فەرهەنگی دیاری کراو و لەو ڕۆژەدا ژمارەیەک لە پێکهاتەکانی مەدەنی وەکوو کانوونی نووسەرانی و شۆرای هاواهەنگی پێکهاتەکانی مەدەنیی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەسەر ئەوەی مافی هەر نەتەوەیەکە کە بە زمانی خۆی پەروەردە و ڕاهێنان بکا، بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو مافە زەوت کراوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.