دوو مامۆستا و چالاکی زمانەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دو هاوژین بە ناوەکانی “واران محەممەدنەژاد” تەمەن ٣٠ ساڵ و “پەیام میری” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەکاتی بڵاوکردنەوەی پۆستر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە دەسبەسەر کران.
جێی ئاماژەیە کە پەیام میری و هاوژینەکەی واران محەممەدنەژاد ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژینن.