عادڵ ئازەر، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ئێران لە لێدوانێكی تەلەڤیزیۆنیدا ئاستی بێكاریی دەرچووانی زانكۆی تا نیزیک سهدی ١٩ ڕاگەیاند و گوتی: ههر نهبێ ١ میلیۆن كەس لە دەرچووانی زانكۆكان كە بڕوانامەی فەوقی دیپڵۆم بۆ سەرەوەیان هەیە بێكارن.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاكەلێوە ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی نێونجی نرخی بێكاری له ساڵی ١٣٩٤ی سەدی ١١ ڕاگەیاند. پارێزگای كرماشان بە نرخی بێكاریی سەدی ٢٣، دوو بەرابەری نێونجیی ئاماری ڕەسمیی ئێرانی ههیهو بەم شێوەیە لە سەرووی هەموو ئەم پارێزگایانەدا جێی گرتووە كە ڕێژەی بێكاریان زۆرە.
عادڵ ئازەر وێڕای ئاماژە بە نرخی سەدی ١١ی بێكاریی لە ساڵی ڕابردوو لە ئاستی ئێراندا، پێداگری كردەوە: ئەم ئامارە كەسانی ١٥ تا ٦٤ ساڵ دەگرێتەوە، بەڵام نرخی بێكاریی لاوانی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ لە سەدی ٢٦ زیاتره.
ئامارەكانی ناوەندی ئاماری ئێران لە بابەت نرخی بێكاری تهنیا ئاماری ڕەسمیی ڕاگەیەندراون، بەڵام كارناسانی ئامار دەڵێن بەم پێیە كە ناوەندە سەربەخۆكانی ئامار لە ئێران ئیزنی چالاكی كردنیان نادرێتێ، ناشتوانن پشت بە ڕاپۆرتەكانی ناوەندی ئامار ببەستنو بە ڕاستیان نازانن.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئەم كەسانەی لە حەوتوودا تاقە كاتژمێرێك كار بكەن وەك كەسێكی خاوەنی كارو پیشە دادهنرێنو له لیستی بێکاران دهردههاویژرێن