به‌یاننامه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانخەڵکی بەشەرەف و نیشتمان پەروەری کوردستان!
لاوانی خۆڕاگری رۆژهەڵات !
ئهندامانو لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دوای ده‌ستپێکردنی قۆناغی تازه‌ی تێکۆشانی خۆی له گه‌لاوێژی ١٣٧٨ی هه‌تاویدا
که سه‌ره‌تای وه‌رزێکی دیکه له خه‌بات وتێکۆشان بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو، به‌رده‌وام بۆ ساغکردنه‌وه‌ی رۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی لاوان که له مێژووی ئه‌و رێکخراوه‌دا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌و باسی لێوه کراوه، له هه‌وڵدا بووه.
له بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی یه‌که‌م له به‌فرانباری ١٣٧٩ی هه‌تاویدا ئه‌و ئه‌رکه خرایه سه‌ر شانی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی هه‌ڵبژێراوی ئه‌م کۆنگره‌یه که رۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان ساغ بکاته‌وه و مێژووی ئه‌و رێکخراوه به جۆرێک بنووسێته‌وه که نه‌سله‌کانی دواتر باش ئاگاداری کاروکرده‌وه‌کانی یه‌کیه‌تییه‌که‌یان بن. کۆمیته‌ی بهڕێـوهبهریی گشتیی ئه‌و کات هه‌یئه‌تێکی بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه دیاری کرد و رایسپارد که له‌م پێوه‌ندییه‌دا کار بکا و زانیاریی به ڵگهمهند بدۆزێته‌وه.
سه‌ره‌نجام له مانگی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ی هه‌تاویدا بۆ یه‌که‌م جار توانرا له کاتی کۆنگره‌ی سێهه‌مدا کورته فیلمێکی دێکومێنتاری له‌سه‌ر مێژووی یه‌کیه‌تیی لاوان نیشان بدرێ و به دوای ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵانه هه‌ر به‌رده‌وام بوون. به‌خۆشحاڵییه‌وه پاش ساڵانێکی زۆر‌و چاوه‌ڕوانیی ئۆگران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رۆژ و ساڵی دامه‌زرانی ئه‌و یه‌کیه‌تییه، هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌وکه‌سانه‌ی ساڵانێک بوو خه‌ریکی گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه مێژوویییه‌کانه‌وه بوون، به ئاکام گه‌یشت و ئه‌م هه‌یئه‌ته به راوێژ له گه‌ڵ که‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا و ئاشنا له گه‌ڵ مێژووی کورد و به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به پێی سه‌رچاوه مێژوویییه‌کان، راپۆرتی خۆی پێشکه‌شی لاوان کرده‌وه.
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به راوێژ له گه‌ڵ ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌و ئاکامه گه‌یشت که رێکخراوی لاوان له مانگی خاکه‌لێوه‌ی 1322ی هه‌تاوی بهههوڵو کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵێک لاوی تێکۆشه‌رو ئازادیخوازی وه‌ک غه‌نی بلووریان، میرزای خوسره‌وی ، عه‌لی مه‌وله‌وی ، ئه‌حمه‌دی ساڵحیان، عه‌زیز فه‌رهادی و هێندێک لاوی به بیر‌و باوه‌ڕی دیکه‌ی شاری مه‌هاباد به ناوی (سازمانی جه‌وانانی کورد) ده‌ستی به کار‌و تێکۆشان کردوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که نه‌مانتوانی رۆژی دامه‌زرانه‌که به‌وردی بدۆزینه‌وه بڕیارمان دا رۆژی 22ی خاکه‌لێوه بکه‌ینه ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تییه‌که‌مان.
تێکۆشانی سازمانی جه‌وانانی کورد په‌یوه‌ست بوو به کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد و دواتر به دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لاوان وه‌ک پشتیوانێکی هه‌میشه‌یی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌وری حیزب کۆ بوونه‌وه‌و لاوی کورد له گه‌ڵ دوو چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراسیخوازیدا ئاشنا بوون.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان ناوی سازمانی جه‌وانان له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا گۆڕاوه به ” اتحادییهی جه‌وانانی دێموکراتی کوردستان” و به‌ره‌به‌ره له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا شکڵی گرتوه‌و به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی له دام‌و ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا لاوان نه‌قشیان گێڕاوه و عه‌لی خوسره‌وی ئه‌و کات وه‌ک لاوێکی به‌توانا بۆته به‌رپرسی به‌شی ته‌بلیغاتی کۆمار و مه‌سئوولییه‌تی رادیۆی پێ سپێردراوه و گۆڤار و رۆژنامه‌ی هاواری نیشتیمان بوونه ئۆرگان و زمانحالی ئه‌م یه‌کیه‌تییه. به‌م جۆره یه‌کیه‌تیی لاوان بۆته نوێنگه‌ی ئیراده‌ی لاوانی کورد و وه‌ک یه‌که‌م قوتابخانه بۆ په‌روه‌رده‌ی لاوان له بواری سینفی و نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی له ده‌وری خۆی کۆ کردۆته‌وه.
رێبوارانی رێگای ئه‌م سازمانه به دوای چه‌ندین قۆناغ له تێکۆشان‌دا و له ژێر ناوی جۆراوجۆردا درێژه به خه‌باتی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ده‌ن و ئێستاش پاش تێپه‌ڕینی 72 ساڵ به سه‌ر دامه‌زرانی سازمانی جه‌وانانی کورددا، رێبواران و میراتگرانی ئه‌م بیر و باوه‌ڕه بۆ نه‌هادینه کردن و گه‌شه سه‌ندنی ئاشتی و ئازادی و دێموکڕاسی له کۆمه‌ڵگادا درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن.
خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
رێکخراوه و کۆمه‌ڵه‌کانی تایبه‌ت به لاوان!
ئێمه وه‌کوو کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م یه‌کیه‌تییه ده‌که‌ین و به پێزانینه‌وه دەڕوانینه خه‌باتی ئه‌و که‌سانه که بۆ ئه‌م یه‌کیه‌تییه هه‌وڵیان داوه و رۆژێک له رۆژان له نێو ئه‌م یه‌کیه‌تییه‌دا ئه‌رکیان به‌ڕێوه بردوه و په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی دامه‌زرێنه‌رانی رێکخراوی لاوان
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م رێگه‌یه‌دا ئه‌رکیان بەڕێوه بردوه و له سه‌ر ئه‌م یه‌کیه‌تیه سه‌ریان داناوه و چوونه نێو کاروانی نه‌مرانی کوردستانه‌وه
سڵاو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ش که تا ئێستا ئاڵاکه‌یان به شه‌کاوه‌یی راگرتوه و بۆ پاراستنی تێده‌کۆشن
به‌رزو پیرۆز بێ یادی 72ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٢٢/٠١/١٣٩٤