دایە زۆلەیخا نەسروڵاهی دایکی شەهید سەید حوسێن ئیبراهیمی خەلكی گوندی عیساکەند لە ناوچەی محاڵی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەوالێ گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دایە زۆلەیخا نەسروڵاهی دایکی شەهید سەید حوسێن ئیبراهیمی خەلكی گوندی عیساکەند لە ناوچەی محاڵی مەهاباد، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندان ماڵاوایی لە ژیان کرد .
دایە زۆلەیخا، خاتوونێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو کە ئاواتی هەرەگەورەی ڕزگاریی خاکی کوردستان بوو و لەو پێناوەشدا جگەرگۆشەیەکی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد.
شەهید سەید حوسێن ئیبراهیمی کوڕی دایە زۆلەیخا خەڵکی گوندی عیساکەند، لە سازماندەیی پێشمەرگانە سەر بە دەستەی چۆمی مەجیدخان بوو کە لە زستانی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕێکی سەخت لەنێوان ئاواییەکانی گەزەڵین و کاوەیسئاغا لەگەڵ چوار پێشمەرگەی دیکە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوەکانی شەهیدان عومەر مەنگووڕی ،لاوە پاچیده ، ڕەزا پیرۆتی و ڕەحمان مەعرووفی شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی دایە زولەیخا نەسروڵاهی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم کەسوکاری و هەروەها خەڵکی شۆڕشگیڕی ناوچەی محاڵی مەهاباد دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.