وەزیری دەرەوەی ئامریكا گوتی ویلایهته یەكگرتووەكان بە مەبەستی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیو یهک لهوان تاقیکاریی مووشهکیی ئەم دواییانەی مووشەكە بالستیكەكان، ئامادەی قەولو قەرار یان دیاریكردنی ڕێوشوێنە نوێیەكان لەگەڵ ئێرانە.
جۆن كێری پاش دیدارو چاوپێكەوتن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی شوورای هاوكاریی كەنداوی فارس لە بەحرەین وێڕای ئاماژە بە تاقیكارییە مووشەكییەكانی ئێران لە قۆناغی یەكەمدا پێی لهسهر ئهوه داگرت كە ئامریكاو وڵاتانی كەنداوی فارس بەدژی ئەم هەوڵە هەڵوێست دەگرن.
جان كێری بەڵام دەسبەجێ پاش ئەم قسەیە ئەوەشی گوت كە ئامریكاو هاوپەیمانەكانی پێداگری دەكەنەوە كە ئامادەن هاوكاریی ئێران بكەن تا بە مەبەستی چارەسەری ئاشتییانەی ئەم جۆرە گرفتانە ڕێوشوێنی دیكە بگرنە بە و لەسەر شتی نوێتر ساغ ببنەوە.
هەرچەند ئەم كاربەدەستەی ئامریكا لەم بارەوە ڕوونكردنەوەی زیاتری نەدا، بەڵام دیارە مەبەستی ئەو لەم قسانە ڕێوشوێن گەلێكی وەك دانووستانە ئەتۆمییە بەربڵاوەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامییە كە پاش ساڵانێك ململانێو چەندین مانگ دانووستانی بەردەوام، لە ئەنجامدا هاوینی ساڵی ٩٤ بە ڕێككەوتنێكی بە قسەی خۆی مێژوویی گەیشتن.
جان كێری هەروەها گوتی ئێران بەر لە هەموو شتێك دەبێ هەموو لایەك دڵنیا بكاتەوە كە ئامادەی ڕاگرتنی ئەو چالاكییانەیە كە پرسیارگەلێكی لەبابەت ئامانجەكانی كۆماری ئیسلامی هێناوەتە ئاراوە.