ژنێک لە کرماشان بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا و هەروەها ژنێکیش لە ئیلام بە دەستی خەزووری کوژرا.
شەوی هەینی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فاتمە سامتی” لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی ئەم ژنە گەنجە بە پاساوی کێشەی خێزانییەوە، ناوبراوی کوشتووە.
لە هەمان ڕۆژدا، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی “زەردەڵان” سەر بە شاری هەلیلان بە ناوی “تاهیرە شەفیعی” تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن خەزوورییەوە کوژراوە.
خەسرەو زەفەری تەمەن ٥٢ ساڵ خەزووری ناوبراو دوای کوشتنی تاهیرە شەفیعی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لانیکەم ٤٣ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە کوژراون کە ٢٣ حاڵەتی بەهۆی کێشەی خێزانی بووە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیشەوە ٦ ژن لە شارەکانی پارێزگای کرماشان کوژراون.