هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە هاوینی ئەمساڵ دەسبەسەر و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “کەماڵ عەباسیوەند”، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ناوبراو ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکان دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی شاری ورمێ گوازرایەوە و دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
کەماڵ عەباسیوەند دواجار مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتیی قازیی بەکرێگیراوی ڕێژیم پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.