کەسێکی بەلووچ بەناوی “بەرەکەت” بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە ڕاسک دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە ڕاسک، بەبێ هەبوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی شارۆمەندێکی بەلووچ بە ناوی ” بەرەکەت” لە گوندی جەکیگوور و دەسبەسەری دەکەن.
ناوبراو ماوەی چەند ساڵە نیگابانی قوتابخانەی گوندی “جەکیگوور” بووە کە پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا کاتی ئامادکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ “بەرەکەت” لەبەردەستدا نییە.