دەزگای قەزایی ئاڵمان دوو ئێرانیی بە تاوانی سیخوڕیكردن لە ئێرانیانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە تاراوگە، دادگایی كرد.
دادستانی فیدراڵی ئاڵمان ڕایگەیاند كە دوو حەوتوو لەوەپێش دادگای بێرلین داوای سزای زیندانی بۆ دوو ئێرانی بە ناوەكانی مەیسەم. پ ٣١ ساڵ و سەعید. ر تەمەن ٣٣ ساڵ كردوه.
دادستانی ئاڵمان هەروەها دەڵێ كە مەیسەم تا مانگی ژانویەی ٢٠١٣ و سەعید تا مانگی ئۆتی ٢٠١٤ سیخوڕییان بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ئێران كردوە.
مەئموورییەتی ئەم دوو كەسە كۆكردنەوەی زانیاریی پێوەندیدار بە ئەندامانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خەڵقو دژبەرانی كۆماری ئیسلامیو ناردنیان بۆ ناوهنده ئهمنیهتییهکانی ڕێژیم بووە.