وەزیری فێركردنو پەروەردەی ئێران لە سەفەری خۆیدا بۆ پارێزگای سیستانو بەلووچستان، ئهو پارێزگایهی لهگهڵ دوو پارێزگای هورموزگانو ورمێ به هەژارترین ناوچەی ئێران ناوبرد که لە بواری پێوەرەكانی سیستمی پهروهردهیی له پاشن.
عەلی ئەسغەر فانی، ڕۆژی هەینی٢٠ی خاكەلێوە، وێڕای چاوپێكەوتن بە بنەماڵەی حەمیدڕەزا “گنگو زێهی”، ئەو مامۆستایەی كە لە ئاوایی “نوكجو”ی سەربە شاری خاش كە بە هۆی ڕووخانی دیواری بەسەریدا گیانی لەدەست دا، گوتی پارێزگاكانی سیستانو بەلووچستان، پارێزگای هورموزگان و ورمێ لە بواری پێوەرەكانی سیستمی فێركردن لە دواكەوتووترین پارێزگاكانی ئێرانن.
ناوبراو لەبارەی ئەم دواكەوتووییە یان هۆكاری كردەوە لاوازەكانی ئەم پارێزگایە ڕوونی نەكردەوە و نەیگوت كە بۆچی ئەگەر ئاگای لەم بارودۆخەیە، هیچ بەرنامەو پلانێكی دیارو ڕوونیان بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە نییە.