٩گرووپی چالاک لە بواری بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەیاننامەیەکدا ڕوولە بەشداربوانی دانوستانەکانی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئیران داوایان کردووە کە گەمارۆکانی پێوەندیدار بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیمەوە کەم نەکرێتەوە.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٩گرووپی چالاکی مەدەنیی ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە بەشداربوانی دانوستانەکانی بووژانەوەی بەرجام لە ڤیەن کردووە کە پشتیوانیی تەواو لە مافی مرۆڤ و پێوەرەکانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ بکەن و وەکوو بابەتێکی جیددی گرینگی پێبدەن و پێبەند بن لەسەر ئەوەی کە گەمارۆ مرۆییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران کەم نەکرێتەوە لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و هیچ گرینگییەک بە مافی مرۆڤ نادا.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، داوا لە دانوستانکارانی ڤیەن کراوە کە گرینگییەکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بدرێ لەبەر ئەوەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان نیگەرانن لە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ڕێژیمی ئێران بە نیسبەت مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی تاران لە هەمبەر مافی مرۆڤ.