دوو هاووڵاتیی کورد کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی مێهران حشمەتی ماوەی ٣مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر و تاکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەحیم درەختی خەڵکی مامکاوەی سەردەشت ماوی ٧ ڕۆژە دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.