مووساد هەواڵی هێرش بۆسەر بنکەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی لە پارێزگای کرماشان پشتڕاست کردەوە.
ناوەندی زانیاری و ئۆپراسیونی تایبەتی ئیسرائیل ناسراو بە “مووساد”لە نزیک شاری کرماشان هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر بنکەیەکی سپای پاسداران کە تایبەت بووە بە شوێنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆتەقێنەکانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە.ی کۆماری ئیسلامی.
شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە کرماشان بیسرا کە بەرپرسانی ڕێژیم ڕەتیان کردەوە کە هیچ هێرشێکیان کرابێتە سەر و ڕایانگەیاند کە تەنیا ژوورێک بەهوی گازەوە ئاگری گرتووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە چەندین ساڵی بەردەوامە کە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بەڵام تا هەنووکەش هیچ کاردانەوە و تەنانەت لێدوانێکیش لەو بارەوە لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە نەدراوە و بێدەنگییان هەڵبژاردووە.