سەرۆککۆماری ئەمریکا، سەرەڕای هۆشدار سەبارەت بەوەیکە پۆتین بڕیاری شەڕی لەگەڵ ئۆکراین داوە وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەن بەرگری لە ئۆکراین بکەن.
جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە قەیران وکێشەکانی ئۆکراین لەگەڵ ڕووسیە وتی: ڕووسیە دەیهەوێت پاساوگەلێکی بێبنەما ودوور لە ڕاستی بۆ هێرش کردنە سەر خاکی ئۆکراین بێنێتەوە و لەم بارەوە دیپلۆماسی باشترین ڕێگە چارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڵام بەداخەوە پۆتین تەنیا شەڕی هەڵبژاردووە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها جەختی لەسەر ئەوش کردەوە کە هەوڵەکان ی”ڤێلادێمیر زلێنسکی” سەرۆککۆماری ئۆکراین بۆ بەجێهێشتنی وڵاتەکەی لە بارودۆخی ئێستادا هەڵەیەکی گەورەیە.
بایدێن لە درێژەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا دەڵێ: بەڵگەگەلێکی زۆرمان لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنێ ڕووسیە پلانی هیڕشی بۆسەر ئۆکراین دارشتووە و بە ئەگەری زۆر لە حەوتووەکانی داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتە.
ناوبراو هەرەوها ئەوەشی زیادکردووە کە ئێمە بە ڕووسیەمان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بە خێراترین کات کاردانەوەی توندمان بەرانبەر ڕووسیە دەبێ.