زوهرە لاجەوەردی نوێنەری تاران لە مەجلیسی ڕێژێمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی ڕێبەندان لە مەجلیسی ئێران، پشتیوانیی خۆی بۆ پەسەندکردن و جێبەجیکردنی یاسایی گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئیران دەربڕی.
ناوبراو وتی: قەدەغەکردنی پێداویستیە پزیشکییەکان بۆ پێشگرتن لە دووگیانبوونی ژنان لە جێی خۆێدایە و بە پێی یاسا دەمانهەوێ حەشیمەتی ئێران زیاد بکەین و ڕێژەی منداڵبوون زیاتر ببێت.
زوهرە لاجوەردی پێشتریش پشتگیری لە مناڵهاوسەری کردبوو.
بەهاری ئەمساڵ لە دوای فەرمانی عەلی خامنەی لە مەجلیسی ئێران یاسایەک لە ژێر ناوی گەنج ڕاگرتنی حەشیمەتی ئێران و پشتیوانی لە بنەماڵە پەسەند کرا.
جیا لە قەدەغە کردنی پێداویستییەکان بۆ پێشگرتن لە دووگیانی ژنان، بەشێکی زۆر لە دام و دەزگا دەوڵەتییەکان بە فەرمی بانگەشەی مناڵهاوسەری دەکەن.