پۆلێک له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و یه‌کیه‌تیی لاوان له شاره‌دێی تورجان چالاکییه‌کی ته‌بلیغییان به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ڕێوه‌برد.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا به نووسینی دروشم له سه‌ر دیوار‌و لێدانی پوستیر‌و تڕاکتی ته‌بلیغی له شوێنه گشتییه‌کان یادی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی لاوانیان به‌رز ڕاگرت‌و سڵاویان لاوانی به‌شدار له مه‌یدانی خهباتو تێکۆشانی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان نارد.
ئه‌و شوێنانه‌ی له تورجان چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا کراوه بریتین له: گەڕەکی پشت قەڵاو بەرقەڵا، دەورووبەری مزگەوتی شێخ وسوو، دەورووبەری مزگەوتی جامیعە، دەرووبەری حەمامی گشتی، دەورووبەری شیرکەتی نەوت، ناوەندی شارەدێی تورجان، گەڕەکانی خوارێ‌و سەرێ