١٦٥ ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا هۆشداریان بە جۆ بایدێن داوە کە، بێ پەسەندکردنی کۆنگرە هەر ڕێککەوتنێکی ناوکیی لەگەڵ ڕیژیمی ئێران بکرێ، تووشی چارەنووسی بەرجام دەبێ کە لە دەوڵەتی “دۆناڵد ترامپ”ـدا پووچەڵ کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ١٦٥کەس لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا، لە نامەیەکدا لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریان بە “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە داوە کە، ناتوانێ دەستنیشانی بکا کە دەوڵەتانی داهاتوو لە بەرجام دەمێننەوە یان یان، وتیان: لە ڕاستیدا ئەگەر بایدێن بێ پەسەندکردنی فەرمی کۆنگرە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بکا، ئەو ڕێککەوتنە کاتیی و نایاسایی دەبێ و تووشی هەمان چارەنووسی بەرجام دەبێ کە بەرپرسانی تاران هیچ یاسای و ڕێسایەکیان لەبەر چاو نەگرت.
لەو نامەیەدا باس لەوەش کراوە کە، لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێکی پەیوەندیدار بە توانا و ژێرخانەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم و مووشەکەکانی بالستیکی و کۆتایی هێنان بە ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە چەکی ناوکیی پەسەند نەکا، نوێنەرانی کۆنگرە بە دژی ئەو ڕێککەوتنە دەوەستنەوە و ڕێگە نادەن جارێکی دیکە ڕێژیمی ئێران وەکوو بەرجام مامەڵە بکا و هەروەها وتیشیان؛ هەر ڕێککەوتنێک ئەگەر کۆتایی بە پشتیوانیکردنی تاران لە تێرۆریزم نەهێنێ، ئازادی تەواوی بەدیلگیراوانی ئەمریکایی و نەدانی جەریمە بە قوربانیانی کردەوەی تێرۆریستیی دەستی ڕێژیم نەبێ، بەهەموو شێوەیەک بەدژی دەوەستینەوە.