کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی”سەعدی زەینی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” چاونیوز” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعدی زەینی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەرتەزێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کراوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی فەرشاد ڕۆستەمنژاد لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە خەڵکی شاری جوانڕۆ بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی ئەکرەمی ئەو شارە گوازراوەتەوە.