سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەسبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی فەریاد خەتیب، عەلی عومەرپوور، موراد مامەڕەش، ئەیووب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار و یووسف عومەرپوور، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شەش کەسە لە بەردەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم کەسانە لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و هەوڵەکانیان بئاکام ماوەتەوە.
ئەم شەش کەسە هەتا ئێستا هیچ جۆرە پێوەندییەکیان بە بنەماڵەکەیانەوە نەگرتووە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو شەش هاووڵاتییە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.