کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاودونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کۆڵەسە سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە لەکاتی هەڵاتن لەدەست هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستدا.
شەوی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی کۆڵەسەی سەردەشت بە ناوی “ئازاد ئیسماعیل پوور” لەکاتی هەڵاتن لەدەست هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە لە ئەمساڵدا بە دەیان کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت بەهۆی تەقە یان ڕاوەدونانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوونە.