هەندێ ئایین هەن،
بە بزەی خاچ و بە زەبری شمشێر،
قەت ڕێ ناکەنە دڵی دڵداران
هەندێ سەرۆک هەن،
چ بە بانگەشە، چ زەخت و دۆلار
قەت ڕێ نابەنە ناخی هەژاران!
هەندێ تابۆ هەن، لە پاش سەدان ساڵ
نە لە بەر چاون، نە پیرۆز ماون
بەڵام چەند ناو و چەند کارەسات هەن
هەتاهەتایە دەرناچن لە دڵ
چون عەشق و خوێن و ئاواتەکانی گەلیان وا پێوە
وەکوو ئەنفال و وەکوو هەڵەبجە،
وەکوو چوارچرا و دەی خاکە لێوە…!
لە ژماره ٦٧٧ ی رۆژنامهی “کوردستان”دا بڵاو بۆتهوه