ئه‌م هه‌موو خوێنه له به‌رچی هه‌ر له جه‌سته‌ی من ڕژا ؟
ئه‌م کراسه شۆڕوشوومه بۆ به به‌ژنی من بڕا ؟
خۆ گله‌یی له‌و دوژمنه ناکه‌م له مێژه ها له رێم،،
ده‌رده داری خه‌نجه‌رێکم ،وا له پشتمی دا برا
ماڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دنیا پڕ زریوه ودڵخۆشی
بۆچی ئاوێنه‌ی ئازادی هه‌ر له ماڵی من شکا؟
خاک له من نامۆ،منیش بۆ نیشتمان نامۆترم
«بێ وڵاتم هه‌ر وه‌کوو-با- ،ته‌ن به ته‌نیا ،بێ په‌نا
بۆ سه‌ری سه‌ربه‌رزیی من بوون به سێداره‌ی ڕزیو،
خۆلهسهڕا هه‌ر سروودی سه‌ربه‌رزیمان سه‌ردرا
من نموونه‌ی ئاگرێکم ها له نێو کوانووی دڵم،
بۆ زڵم بوو به شه‌ماڵه،بۆ داورۆژم چوار چرا..
خۆنچه‌ی سه‌ر سینگی شه‌هیدم وا به فیشه‌ک نهخشرا
به‌رهه‌می داری خه‌باتم، وا له زستان دانرا
«یوسفی ون بوو هه‌میسان دێته که‌نعان»دڵنیام
خێڵی گوورگیش باش ئه‌زانن لوورهلووریان پێ بڕا…
…………………………………
گه‌رچی به دوای نووری خۆزگا، من له شه‌و ماندووترم
من نه‌مام هه‌رمانه رێگه‌ی ،حه‌ز په‌پووله بۆ چرا…
لە ژماره ٦٧٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه