سەربازێکی خەڵکی شنۆ لەکاتی ئەنجامی ئەرکیی زۆرەملێی سەربازی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەرتەشی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی “محەممەدسدیق عەزیزی” تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکیی زۆرەملێی سەربازی لە یەکێک لە بنکەکانی ئەرتەش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەرتەشەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی محەممەدسەدیق عەزیزی بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە هاووڵاتییانی کورد لە شار و ناوچە جیا جیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەکان کراون.