١
پێشەوا بەر لەوەی ئازادی ڕا بێ، ڕابوو،
لاجانگی رووباری لاواندەوە و
سینگی شاخی شێدار کردەوە،
بسکی دارستانی گەشاندەوە و ی محەممەد»
خاک و خۆڵی ئاشت کردەوە لە گەڵ نەرمە تیشکی سەر زەریا و کازیوەی بەرەبەیان!
٢_
پێشەوا لە زەینی گوڵ تێگەیشت و
برینەکانی پاراستنی سارێژ کردەوە
باڵندەکانی کۆ کردەوە و
ئاسمانی ئاوەدان کردەوە بە جریوەی پێکەنین!
٣_
پێشەوا سەرڕێژ بوو لە بێدەنگی
دەنگەکانی بە چۆک دا هێنا و
تخوونی دەنگە دەنگی ژیانەوە بوو!
٤_
پێشەوا بە تەنیشت تاریکییەوە جمەی دەهات لە رووناکی!
٥_
پێشەوا پێشکەش کرا بە بەهار و نەورۆزێک لە زستاندا!
٦_
پێشەوا پان و بەرین بوو،
بە وێنەی دەریا، سینگی سروود و سرتەی سەوزی گەڵا!
٧_
پێشەوا پێکەنی و نیشتمان شکۆفەی کرد!
٨_
پێشەوا هەڕەشەی لە مەرگ کرد و ژیانی دنە دا!
٩_
پێشەوا بەر لەوەی پێبکەنێ، گریا!
١٠
پێشەوا پشتێنی ئازادی گرێ دا!
لە ژماره ٦٧٧ ی رۆژنامهی “کوردستان”دا بڵاو بۆتهوه