خاتوو ڕابیعه قادری، ئه‌ندامی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بانه به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٩ی خاکه‌لێوه خاتوو ڕابیعه قادری، کچی مام قادر‌و خوشکی کاک ئه‌حمه‌د قادری، تێکۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ڕابیعا قادری له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمان‌خۆشه‌ویستی کورد له ئاوایی نجنێی سه‌روو سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌یدانانی بانه له دایک بوو. له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی پێوه‌ندیی به حیزبی دێموکڕاته‌وه گرت‌و وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک‌و دڵسۆز له هاندانی کچان‌و ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ڕیزی ته‌شکیلاتی حیزب نه‌خشی به‌رچاوی له ئه‌ستۆ بوو.
خاتوو ڕابیعه سه‌ره‌ڕای که‌سایه‌تیی حیزبی، مرۆڤێکی خۆشناو‌و خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو که زۆر به کاری خه‌ڵک‌و کێشه‌کانیانه‌وه ماندوو بوو؛ بۆیه‌ش خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی ناوچه‌که بوو.
هەر بەو بۆنەیەوەو بۆ رێزگرتن لە تێکۆشان‌و خزمەتەکانی خاتوو ڕابیعا قادری، بە بەشداریی سەدان کەس لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و بنەماڵەکانیان کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب بەڕێوەچوو.
لەو کۆرەدا کاک کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە کورتی لە سەر ژیان‌و خزمەتەکانی خاتوو ڕابیعا قادری بۆ بەشداران دوا.
ئەندامی دەفتەری سیاسی گوتی بەشداریمان لەو پرسەیەدا هەر تەنیا بۆ هاوخەمی لەگەڵ برای تێکۆشەرمان کاک ئەحمەد قادری نییە، بەڵکوو ڕێزگرتن لە تێکۆشانی پێشمەرگانەی ئەندامێکە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بە لەخۆبردوویی، دڵسۆزانەو سادقانەو ماندوویی‌نەناسانە خزمەتی حیزبەکەی‌و خەباتی نەتەوەکەی کرد.
هەر لەو کۆرەدا کاک ئەحمەد قادری، وەک برای خاتوو ڕابیعاو بە نوێنەرایەتیی بنەماڵەکەی سپاس‌و پێزانینی خۆی سەبارەت بە هاوخەمیی بەرینی خەڵک لەگەڵیان دەربڕی‌و ئەوەشی لێ زیاد کرد کە خاتوو ڕابیعا بۆ ئەو هەر خوشک نەبوو، بەڵکوو هاوسەنگەر، پشتیوان‌و قەڵایەک بۆ ورەدان‌و خۆڕاگری بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاتوو ڕابیعا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری‌و له پێش هه‌موویان‌دا هاوڕێ کاک ئه‌حمه‌د قادری ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.