کۆڵبەرێک لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان بەدری” لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
شایانی باسە کە لەماوەی ئەمساڵدا دەیان کۆڵبەر لە سنووری نەسووود بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون یان بریندار بوونە.