لە بەردەوامیی شەپۆلی نوێی ڕەشبگیرییەکانی ڕێژیم، سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هیزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە” ٣٢ ساڵ و خەڵکی قروچاوێ، “ڕەحمان قادری” و “محەممەد قادرپوور” خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە دژەگەلییەکانی رێژیمی ئاخوندییەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکێ نادیار کران.
شایانی باسە کە لە سەرەتای وەرزی زستانەوە، چەندین هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دامودەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو شارە بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر کراون.