دوو کەسی خەڵکی بانە كە زیاتر لە ٢٠ رۆژە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون، تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ دوو برای خەڵكی شاری بانە بە ناوەكانی حەسەن و حوسێن دانشمەند ماوەی زیاتر لە ٢٠ رۆژە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرن و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە دۆخی گیرانو ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نیە.
جێگای ئاماژەیە كە ئەم دوو کەسە رۆژی ٢٧ی رەشەممەی ساڵی رابردوو لە شاری بانە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرن کراونو پاش تێپەربوونی ٢١ رۆژ تا ئێستا چارەنووسیان نادیارەو پەروەندەکەیان بەڕێی دادگا نەكراوە.