مەجید ئەنساری، ئەندامی کۆری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم، سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ زانیارییەکیان لە نێوەرۆکی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و چین نییە، وتی: دەبێ سەرۆککۆمار نێوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە بخاتە پێش چاوی بیروڕای گشتی.
مەجید ئەنساری، ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەنییەکانی ڕێژیم، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “چاوەدێری ئێران” لەهەمبەر ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی نێوان ئێران و چین، وتی: من تائێستا هیچ زانیارییەکەم لەسەر نیوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە نییە و وادەردەکەوێ کە بە ناوبردنی ئەو ڕێککەوتنە بە “سەندی هاوکاری”، دەیانهەوێت یاسا دەور لێبدەن و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دەبێ نێوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە بخاتە پێش چاوی بیروڕای گشتی.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە یاسادا ڕێککەوتننامە و پەیماننامەمان هەیە بەڵام شتێک بە ناوی “سەنەدی هاوکاری”مان نییە و دەیانهەوێت بەو ناوە یاسا دەور لێبدەن.