مام عەبدوڵا یووسفپوور، باوکی شەهید قادر یووسفپوور، خەڵکی گوندی مارەغانی سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مام عەبدوڵا یووسفپوور، باوکی شەهید قادر یووسفپوور، خەڵکی گوندی مارەغانی سەردەشت، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕیبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام عەبدوڵا کەسێکی نیشتمانپەروەرو دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و لە پێناو وەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد، جگەرگۆشەیەکی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
شەهید قادر یوسفپوور یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی لکی ٣ی هێزی شەهید موعینی بوو، کە لە شەڕی قارەمانانەی جادەی پیرانشار- سەردەشت لە خدراوێ لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی گیانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان دەکا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی مام “عەبدوڵا یووسفپوور”، سەرخۆشی لە هەموو خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.