ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی یەمەن و ڕێکخراو و ناوەندەکانی ناوچەکە و نێونەتەوەیی، لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە میلیشیا حووسییەکان بخاتە لیستی تێرۆرەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هاوپەیمانیی ژنانی سەربەخۆی یەمەن بە هاوبەشی لەگەڵ ٩٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ١٩٣ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە کردووە کە بەهۆی دروستکردنی مەترسی و ناسەقامگیری لەلایەن میلیشیا حووسییەکان بۆسەر کۆمەڵگەی مەدەنیی یەمەن، ناوی میلیشیا حووسییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ناو لیستی تێرۆر و ڕێگە نەدەن ئاسایشی ناوچەکە بشێوێنن.
لەو بەیاننامەیەدا بە ڕاشکاوی هاوتووە کە، هەڕەشەی میلیشیا حووسییەکان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ، وای کردووە کە بە ئاسانی کارەساتی مرۆیی بخوڵقێنن و ئەو میلیشیایانە بەردەوام هەڕەشەن بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە و ڕێگری لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان کە خێرخوازان بۆ خەڵکی لێقەوماوی یەمەنی دەنێرن؛ هەر بۆیە داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ناوی میلیشیا حووسییەکان بخاتەوە لیستی تێرۆرەوە.