لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئێران ، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە تاران، ئەندازیارانی چاوەدێری پیشەی کشتوکاڵی یاسووج لەبەردەم بینای ئۆستانداریی یاسووج، کرێکارانی خانەنشینکراوی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم بینای ئیداری ئەو کۆمپانیایە لە کرمان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پیشەی نەوتی ئیسفەهان لەبەردەم بینای سەندووقی خانەنشینی پیشەی نەوت لە ئیسفەهان، کرێکارانی سیمانی سپاهان لە شوێنی کارەکەیان و ئەندامانی ڕێکخراوی سێنفی مامۆستایان لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز لەبەردەم پارکی میللەتی تاران بەڕێوە چوو.