سەدەف کاباش، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی تورکیە بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
داواکاری گشتیی تورکیە، داوای لە دادگای تورکیە کردووە کە “سەدەف کاباش” ڕۆژنامەنووس و بێژەری تەلەڤیزیۆن، بە تۆمەتی بێرێزیکردن بە ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە و هەروەها وەزیرانی تورکیە سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا بسەپێندرێ.
دادگای تورکیە مانگی ڕابردوو حوکمی دەسبەسەرکرانی کاتی “کاباش” ڕۆژنامەنووسی ٥٢ ساڵەی بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان دەرکردبوو و بەپێی یاسای بنەڕەتیی وڵاتی تورکیە بێڕێزیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیە سزای یەکساڵ تا ٤ ساڵ بەندکرانی هەیە.
داواکاری گشتیی تورکیە هەروەها “کاباش”ی بە بێرێزیکردن بە “سولەیمان سویلوو” وەزیری نێوخۆ و “عادڵ قەرە ئیسمائیل ئۆغڵۆ”، وەزیری ڕێگەوبان تۆمەتبار کردووە و لەسەر یەک داوای ١١ ساڵ بەندکرانی بۆ ناوبراو لە دادگای تورکیە کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە سەدەف کاباش لە وتووێژێدا لە تەلەڤیزیۆنی ” تێلی ١”ی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیە، ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرتووە و هەروەها قسەکانی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر بڵاو کردۆتەوە.
پێویستە بگوترێ کە بەرپرسانی قەزایی وڵاتی تورکیە لە ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە کە ئەردۆغان بووەتە سەرۆککۆماری تورکیە زیاتر لە ١٦٠ پەروەندەیان لەهەمبەر بیرێزیکردن بە سەرۆککۆمار لەو وڵاتە پێکهێناوە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٦٢٥ سزای بەندکران بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان لە دادگاکانی تورکیە دەرکراوە.