سێناتۆرەکانی سێنای ئەمریکا بە مەبەستی ڕاگرتنی زێدەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر چەکی ناوکیی و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکە، گەڵاڵەیەکیان ئامادە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئەمریکا، سێناتۆرەکانی هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکراتی سێنای ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٢ی رێبەندان، لە ساڵڕۆژی بەتالانبردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن ڕێژیمی خومەینییەوە لەلایەن “باب مێنێندێز” سەرۆکی دێموکراتی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنا و “لیندزی گراهام” سێناتۆری کۆماریخوازی سێنا، بە مەبەستی ڕاگرتنی زێدەڕۆیی ئەو ڕێژیمە لەسەر چەکی ناوکیی و هەروەها ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە و جیهان ئامادە کردووە و هێانوەیانەتە بەرباس.
لە بەشیێکی ئەم گەڵاڵەیەدا هاتووە؛ ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە پیتاندنی ئۆرانیۆم و بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی ناوکییی خۆی ببوێرێت، ئەمریکاش زیاتر لەوەی کە لە ڕێککەوتننامەی بەرجامدا هاتووە، گەمارۆکانی سەر ئەو ڕێژیمە کەم دەکاتەوە.
لە پێوەندییەدا، سیناتۆر “باب مێنێندێز”، رایگەیاندووە: ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەست دەکات بە کێبڕکێی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی بەڵام ئەم گەڵاڵەیە هەوڵ دەدات پێش بەو زێدەڕۆییانەی ئەو ڕێژیمە بگرێت.