دوو کرێکاری ئیدارەی کارەبای شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کارەوە بریندار و گیانیان لە دەستدا .
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی “مێهدی حوسێینی” ٣٠ ساڵە و خێزاندار لە کاتی بەستنی تەلی کارەبا تووشی لێدانی کارەبا دەبێ و گیانی لە دەستدەدا.
جێگای ئاماژەیە ئەم ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی “تەپە کۆڵە ” ی شاری پاوە ڕوویداوە و لە هەمان کاتدا کرێکارێکی دیکەش بە ناوی “عێزەت مەنووچێهری” بریندار دەبێ و بۆ چارەسەریی پزشکی ڕەوانەی ناوەندە پزشکیەکانی ئەو شارە کرا.