مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز وەک ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی تێگزاس لە هیوستۆنی ئەمریکا دیاری کرا.
دوکتور سەید ڕزگار حسینی، مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی لێکۆڵەرانی چالاک لە بواری پزشکی و ژمێریاری و بیوئەنفورماتیک، وەک ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆی تێگزاس لە هیوستۆنی ئەمریکا دیاری کرا.
شایانی باسە کە ناوەندی زانستیی دەرمانیی زانکۆی تێگزاس لە شاری هیوستۆن، زانکۆیەکی خزمەتکاری و لێکۆڵینەوەیە لە بواری زانستی پزشکیدا و گەورەترین زانکۆی زانستی پزشکییە لە ئەمریکا.
جێگای ئاماژەیە دوکتور ڕزگار حسینی دەرچووی دوکتورای سیستمز بیولۆژی لە زانکۆی زوریخی سویسە کە لێکۆڵینەوەی پاش دوکتوراکەی لە ئەنستیتۆی بیوئەنفورماتیکی ئورووپا و هەروەها شێرپەنجەناسی لە زانکۆی کەمبریج لە بریتانیا تەواو کردووە.