هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەردەشتو شنۆ زەبری قورسیان لە کاروانچییەکانی ناوچەی سەردەشت داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ئێوارەی چوارشەممە، ١٨ ی خاکەلێوە پۆلێک کاروانچی لە چیای پشتی بێتووش کەوتوونە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمو دراونەتە بەر دەسرێژ.
لەو پەلامارەی هێزەکانی ڕێژیمدا ئەگەرچی کاروانچییەکان بە سڵامەت دەرچوون، بەڵام ٨٠ سەر ولاغیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کەوکوژی دراونەتە بەر گوللەو کوژراونو بارەکانیشیان بە تاڵان براون.
هەروەها لە پەلامارێکی دیکەی هێزەکانی ڕێژیم لە شنۆ بۆ سەر کاروانچییەکانی سنوور لە مەندانان ٣٨ ئەسپی کاروانچییەکان کوژراونو ٥ کاروانچیش گیراون. زاهیر لباد، ڕەئوف شکاکو لوقمان چاوزەق سێ کەس لەو کاروانچییانەن کە گیراونو دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕن.
لەو پەلامارەدا هەروەها ٣٨ ئەسپی کاسبکاران بەبەرچاوی خاوەنەکانیان کوژراونو؛ بارەکانیان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.