ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاكامی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئامارگرتنی هێزی كار له زستانی ساڵی ٩٤ ڕایگه‌یاند كه پارێزگای كرماشان به سه‌دی ٢٣.١ وه‌ك بێكارترین پارێزگا له ئاستی پارێزگاكانی ئێران دایه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره نرخی بێكاری له پارێزگای كرماشان له به‌هاری ساڵی ڕابردوودا سه‌دی ٧/١٣، له هاویندا، سه‌دی ٢/١٥، له پاییزسه‌دی ٦/١٨و هه‌روه‌ها له زستانه‌كه‌شی سه‌دی ١/٢٣ بووه.
له‌م ئاماره‌دا پشكی كاروكاسبی له كه‌رتی جوتیاریی ئه‌م پارێزگایه له وه‌رزی به‌هار سه‌دی ٣١، هاوین سه‌دی ٣٢، پاییز سه‌دی نزیك به ٣٠ و هه‌روه‌ها له زستانه‌كه‌شیدا سه‌دی ٢٣ و پشكی پیشه‌سازیی له وه‌رزه‌كانی به‌هار سه‌دی ٢٦، هاوین سه‌دی ٢٣، پاییزی سه‌دی ٢٠ و هه‌روه‌ها له زستاندا سه‌د ٢٠ بووه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه هۆی تێكڕمانی ژێرخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه بۆ زیانی زۆر‌و قورسی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، سه‌رمایەدانەنان لە سەردەمی پاش شەڕ، درێژبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌كانی وه‌ك ئاسنه‌ڕێی كرماشان، خه‌مساردیی ده‌وڵه‌ت سەبارەت بە گه‌شه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌و زۆریی به‌ڕێوه‌به‌ران‌و به‌رپرسانی ناخۆجێیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌موو ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌م بێكاریه‌یه كه ئێستا له‌م پارێزگایه‌دا خه‌ڵك به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.