• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/02/11
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان

هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
گەلانی ئازادیخوازی ئێران!
٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ چل و سێ ساڵی تەواو بە سەر شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێراندا تێدەپەڕێ، شۆڕشێک کە بە هیوا و تێچوویەکی زۆر بە سەر ڕێژیمی پاشایەتیدا سەرکەوت، بەڵام بەداخەوە هەر زوو لە لایەن خومەینی و دەست‌وپێوەندەکانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و بەلاڕێدا برا.
خومەینی و تازە بەدەسەڵات گەیشتووەکانی ئێران لە سەرەتاوە وێڕای نکۆڵی لە بوونی نەتەوەکانی دیکەی ئێران و مافەکانیان هەر زوو پشتیان لەو قەول و بەڵێنانە سەبارەت بەو ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە کرد کە بە خەڵکی ئێرانیان دابوو و دەستبەجێ دەستیان کرد بە گرتن و کوشتن و ڕاوەدوونانی جیابیران و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە. پاش ماوەیەکی کورت لە ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاویدا ڕێفراندۆمێکیان بەڕێوە برد کە لە ڕاستیدا بێ ماناترین ڕێفراندۆمی مێژوویە، لەودا خەڵک جگە لە کۆماری ئیسلامی هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەستدا نەبوو، دەبوو بیانوتایە؛ کۆماری ئیسلامی ئەرێ یا نە. لە ڕاستیدا ئاکامی ئەو ڕێفراندۆمە بوو بە هۆی داسەپاندنی ڕێژیمێکی پاوانخواز و توندڕەو کە ئاکامەکەی وێران بوونی ئێران و لەبەین‌چوونی هەموو بایەخە مرۆییەکان و لە کۆتاییدا ئەوەی کە ئێستا دەیبینین، وڵاتێکی داڕووخاوە لە هەموو ڕوویەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری کە بڕستی لە خەڵکی ئێران بڕیوە. ئێستا دوای چل و سێ ساڵ لەو شۆڕشە خوێناوییە کە تێچووەکەی خەڵکی ئێران دایان، دەسکەوتەکەی بووە بە گرانی و هەژاری و نەداری و قات و قڕی و دەیان و سەدان کێشەی کۆمەڵایەتی و لە کۆتاییشدا داخرانی هەر چەشنە فەزایەکی سیاسی. بیری تەسکی ئیدئۆلۆژیکی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم وای لە ئێران کردووە کە بەپێی ستانداردەکانی جیهانی خەلكی ئێران لە ڕیزی بێ هیواترین خەڵکی جیهان‌دان. دەستێوەردانی ڕێژیم لە ناوچەکە و بەتایبەتی وڵاتانی دەوروبەر کە سەرچاوەکەی لە بیری ناردنەدەرەوەی شۆڕش لە لایەن خومەینییەوە بوو، وای کردوە کە ڕۆژانە سەدان کەس لە ئاکامی ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان و یەمەن لەبەین بچن. هەروەها مانگانە و ساڵانە بە میلیۆنان دۆلار لە داهاتی وڵات لە لایەن ڕێژیمەوە بۆ گرووپە توندڕەو و تیرۆریستەکانی جیهان بەڕێ دەکرێ. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بۆ وێنە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ویروسی کرۆناوە بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ئەوەی کە بە لای کۆماری ئیسلامییەوە گرینگ نەبوو گیانی خەڵک بوو، بە جۆرێک کە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم هاوردنی هەرچەشنە واکسێنێکی بۆ ئێران قەدەغە ڕاگەیاند. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کە خەڵکی وەزاڵەهاتوو هەر جارە و بە بیانوویەک ناڕەزایەتییان دەبڕیوە بە توندترین شێوە سەرکوت کراون و لە دوایین نموونەشدا خۆپیشاندانەکانی ٩٨ بوو کە بەپێی ئامارە دزەپێکراوەکانی خودی ڕێژیم زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لە ماوەی سێ ڕۆژدا کوژران. ڕووداوێک کە هەر ئێستا دادگایییەکی سەمبۆلیکی بەو ناوە لە لەندەن بۆ پێک هێناوە کە لە دوایین بڕیاریدا زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسانی سەرووی ڕێژیم لە خامنەییەوە بگرە تا کەسانی خوارتر بە تاوانباری دژە مرۆیی ناساندووە و کاری لە سەر دەکرێ.
لە کوردستان دەکرێ بڵێین جینایەتەکانی ڕێژیم هەر لە سەرەتاوە چەند قات بووە، تا ئەو جێگایەی کە چل و دوو ساڵە کار بە فتوا بەدناوەکەی خومەینی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کوردستان دەکرێ و چل و دوو ساڵە بە کردەوە کوردستان بووەتە پادگانێکی ئەمنیەتی و ڕۆژ نییە کە لە هەموو شارەکانی کوردستان کەسانێک بە تاوانی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانەکان نەکرێن. تێرۆری ڕێبەران و تێکۆشەرانی سیاسیی کورد چەند قاتی شوێنەکانی دیکەی ئێرانە و قەیرانە ئابوورییەکانیش هەروەتر. بەڵام خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بە بایکۆتی ڕێفراندۆمە بێ ماناکە، کوردستانی کردووەتە قەڵایەکی پتەو و هەتا ئێستاش سەرەڕای هەموو پیلان و سەرکوت و ڕەشبگیری و تێرۆر و کوشتنی بە کۆمەڵ و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، سەری لە بەرانبەر ئەو ڕێژیمە نەچەماندووە و لە خەباتی خۆی بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی بەردەوام بووە و هەیە. ئێستا و دوای چل و سێ ساڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە هەموو کات چ لە ئاستی نێودەوڵەتی و چ لە ئاستی نێوخۆیی تووشی شکستی سیاسی بووە و قەیرانەکانی وڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر قووڵتر دەبنەوە. لەم پێناوەدا خەڵکی ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر ماهییەتی دژەمرۆیی ڕێژیمیان بۆ دەرکەوتووە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەرخەری ئەو ڕاستیەن. لەو نێوەدا ئەوەی کە زیاتر لە باقی شوێنەکانی ئێران لە مەیداندا ماوەتەوە و خەباتی بە دژی کۆماری ئیسلامی درێژە پێداوە خەڵکی کوردستان و حیزبە تێکۆشەرکانی بوون.

ئەوان سەرەڕای هەموو سەختییەکی تاقەتپڕووکێن لەو چل و سێ ساڵەدا، هیچکات ڕێژیم نەیتوانی لە خەڵکی خۆیانی داببڕێ و مەیدانی خەباتیان بە جێ نەهێشت. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵە بە هەنگاوی قایمترەوە درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن و هەوڵەکان بۆ یەکگرتوویی زیاتری حیزبەکان و یەکگرتوویی نێوان خەڵک و حیزبەکان هیوای دواڕۆژێکی ڕوون و هیوا بەخش بە کۆمەڵگە دەدا.
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان! حیزبەکانی پێکهێنەری ناوەندی هاوکاری بەڵێنتان لە گەڵ نوێ دەکەنەوە کە بە گوڕتر و قورس و قایمتر لە جاران لە خەباتی خۆیان بەردەوام بن و بەو هیوایە کە ئێوەی تێکۆشەر و بەهەڵوێستیش هەروا لە خەبات و پشتگیری حیزبەکان بەردەوام بن.
بەهیوای گەییشتن بە مافەکانی نەتەوەکەمان و نەمانی دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و ئێران.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی

تاگی بابەت: بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان

بابەتی هاوشێوە

راگەیەندراوەکان

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزب لە گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاروێرانی مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-24
راگەیەندراوەکان

بەیاننامەی هاوبەش بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

ڕێکەوتی 2022-08-21

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist